ناوێرن بڵێین پەندی پێشینان
Appearance
ناوێرن بڵێین پەندی پێشینان | لە ترسا ئەڵێین: چیرۆکەی ژنان |
خاتووزەمهەریر شینی چلەی کرد | ئەویش لە پاش ئەو زوو تەشریفی برد |
ئینجا کەوتینە بورجی پیرەژن | مەکری پیرێژن ڕێوی کردە کون |
بەفر و هەڵەکۆک بە بای نهێنی | لە لای چەرخی پیر کەوتنە خوازبێنی |
کەچی بەفرەکە زوو تووایەوە | شایی ئەو جووتەش هەروا مایەوە |
هەرچەند لە تاسەی دووری نەورۆزا | بە گڕی بێ گڕ دل هەڵپڕووزا |
بەڵام قەید ناکا خۆ هەر بارانە | نیسان سەیرانی گردی یارانە |
«پواسان داوریل» ئەوا هاتەوە | خومی جوولەکەیش شێواوەتەوە |
هەردووکیان ئێستا برەویان کەمە | وەک نەورۆزێکە کەوتبێتە شەمە |
پێش نیسان هێندە درۆ کراوە | هەمانە تڕی وای تیا نەماوە |
سێ شەش دوو لاقی قورسی شکاوە | شەشەکەی تری بۆ خۆشی ماوە |
کنگری دەشت و شاخ پێگەییوە | دنیا بۆ ئێمە ماستی مەییوە |
دۆ هات برەوی ماستاو نەماوە | تەشی رستنیش وەک ڕیسی خاوە |
«بسم اللە» مان کرد بە دڵێکی ساف | جنۆکە هەموو ڕوویان کردە قاف |
هێشتا نەمردووم نەیان ناومە گۆڕ | پێم ئەڵێن: مردووی بەشی زیندە خۆر |
تێنەگیشتم بە کێیان زانیم | ڕەنگە وا بزانن کە کوڵەنانیم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 560 و 165
1939/03/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|