ناوی پێغەمبەر برایم
Appearance
ناوی پێغەمبەر برایم گەر وەبەر هۆشی بدەی | کوردییە خۆش دیارە، کورد بووە لێی تێ ئەگەی |
ناوی بابی ئاگرە، عارەب بەوی ئازەر دەڵێن | سارەیە خێزانی ناوی وێنەیی کوردی سبەی |
ناوی ئامۆزاشی لووتە، پێغەمەر بوو وەک ئەوی | کەوتە خێڵی سامییان ناویان وەکو وان بوو نەوەی |
چاخی تەنگانە پیاوی فورسی کۆن وایان دەگوت | خوایی ئیبراهیم ئەلەم تەنگاوە ڕزگارم بکەی |
پێغەمەریان بوو، ئیمانیان پێی هەبوو، لەو قەومە بوو | پیاوی گەل بێ شەرع ئەڵێ پێغەمبەر و گەورە و سەرەی |
باوەڕت بێ خێڵی عەدنانی، کە کوردن خزمی تۆن | حیکمەتی عامی پەیامبەربوونی ئەحمەد تێ ئەگەی |
فورسی کۆنە عارەبی، ئیسماعیلی پشت و ڕەگی | بوو بە موستەعریب، کە تێکەڵ بوو لەگەڵ جورهوم جەلەی |
چونکە تاریخی زلی فەندادی کوردانیان نەهێشت | بۆیە پیاوی گەل نەزانە دەوری کۆن و دەبدەبەی |
ڕۆڵە وەستاتە ئەسیری دین و تەئریخت لەوی | فێرببی باوەڕبکە ڕێگا بەهیوای خۆت ئەگەی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|