نامە بۆ بێ کەس
Appearance
نووری چاوم کاکە فایەق ڕوحەکەم هیوایی گەل | پۆستە، نامەت ناگەیێنێ فەرموو بێ بۆ خانی تەل |
خۆشەویستیی گەل کە کاری کردە مەژگ و مۆخ و ڕەگ | بیری پێ ناوێ بەخۆی هەڵبەت ئەنووسێ، دەست و پەل |
عەشقی میللەت پێم دەڵێت و پێم دەنووسێ ڕۆژ و شەو | گەرچی داماوم لەداخا دەردەدارم بوومە شەل |
تاک و تەنها غەمخۆری نیشتمانی پاکی کوردی گورد | بوومە نیشانگا وەکو دارەبەنی لێواری کەل |
سەروەرم ڕوحی شیرینم هێز و توانایی لەشم | ئێوەن ئەمڕۆ بەڕاستی، پێک هێنەری فەرمانی گەل |
تۆو هەواڵانت پڵنگ و شێر و بەبرو پارسن | چی لە مەللایی کزو بێ دەست و بەستەزوانی مەل |
هەر بەیادی ئێوەیە مانی ئەسیری دەربەدەر | بەردی ئێوە تێک ئەدا پۆل و بڕی بەدخواهی قەل |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|