نامەیەکی دۆستانە
Appearance
کاکە دەستت ماچ ئەکەم، گوێ ڕاگرە بۆ عەرزی حاڵ | تا کە تەقدیمی حوزوورت کەم تەواو حاڵ و هەواڵ |
چوومە بەغدا بۆ تەداوی و زیارەتی پاکانی دین | کەوتمە گێژی گەڵبە گەڵبە و شنهۆ شنهۆ و قیل و قال |
دەورەیان لێ دام بەجارێ کۆمەڵێکی پێ پەتی | چونکە زانیم هیچ نەزانن، شەرمەسار و ئینفیعال |
غیرەتی کوردیم بزووت و یادی تۆم هێنایە دڵ | کردمۆ بابی نیزاع و کەوتمە سەر جواب و سوئال |
بەحسی تەوحیدی خودا و بیعسەتی خەیرەلبەشەر | هاتە بازاڕی تەکەللوم، کەوتە مەیدانی جیدال |
هیچ درۆ ناکەم لە سایەی هیممەتی عالیتەوە | بووم بە سوڵتانی کەلام و ئامری مڵکی مەقال |
قانعا سەیر و سەفای ئەم مەعرەکە لەفزەن بڵێ | بۆ حوزووری خۆشەویست و ساحیبی عیزز و کەمال |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|