Jump to content

نامەیەک

From Wikisource
نامەیەک (1965)
by قانع
306686نامەیەک1965قانع
برای نادیدە! یاری هاوزامم! دووراودوور فەرەح دڵەی ناکامم
نەرگست سەرکز، دڕکی موغیلان کوێستانت ملکەچ، توونکەی بیابان
بڵێ بە یاران گەنجی نیشتمانی گەورە تا بچووک لە سولێمانی
کڵاشی باوک و دەرپێی باپیرت بۆچی بە ناحەق وا چوو لە بیرت!؟
ئەو بۆ هەڵمەتی بۆ دەرپێ نەبرد!؟ تەقلەی گوروونی قەت لە سەر نەکرد!؟
فەزڵی گۆشت ماسی دا بە مل کەودا «یالەیلی» ئەوت لە نیوەی شەودا
بە لۆقەی حوشتر، بە تۆپزی قیر ئەسپ و خەنجەری تۆی هێنایە گیر
کاکە گیان بۆیە ئێمە بێ نوورین هەرچەندە کوردین، زۆر لە یەک دوورین
ئاخ بۆ زەمانێ دەم لە ناو دەم بێ دڵ بێ ترس و خۆف، دەروون بێ غەم بێ
دەس بگرین بە یەک، ئێمە و گشت یاران سەیری کوێستان کەین لە سەر دیاران
بچین بۆ مەیدان، بۆ سەیری لاوان بە پاش وەرگەڕێ ڕەسمی سەربازان
ڕیزی سوپامان مەرهەم بێت بۆ چاو یاخۆ شەراب بێت بۆ جەرگی بڕاو
گرمە ڕاست و چەپ بە سەرباز گوتن دەنگی یاسین بێ بۆ ڕۆحی دوژمن
ورشەی فیشەکلغ، بریکەی خەنجەر ڕیشەی بەدنیهاد دەربێنێتە دەر
ڕیشەی بەنگفرۆش لە بێخ دەربێنین حەقی ئەیلوولمان وەک شێر بسێنین
بۆ خۆشی ئەوسا مسافرەت کەین بوێرین سەربەست ناوی خۆمان بەین
سروود بخوێنین بە ئاڵای کوردا خەفەت نەمێنێ لە گەورە و وردا
پاش ئەمە مردن زۆر خۆشە لەلام «أڵاْمَرُ مِنْكُمْ»، باقی وەسسەلام


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).