Jump to content

نامیهرەبانی کوشتمی ئەی میهرەبانان ئەلغییاس

From Wikisource
نامیهرەبانی کوشتمی ئەی میهرەبانان ئەلغییاس (1969)
by سابیری
306510نامیهرەبانی کوشتمی ئەی میهرەبانان ئەلغییاس1969سابیری
نامیهرەبانی کوشتمی ئەی میهرەبانان ئەلغییاس چار و عیلاجێکم بکەن شێخ و حەکیمان ئەلغییاس
درد و برینم کارییە، ناڵاندنم بێچارییە بۆ چاری ئەم بیمارییە حەیرانە لوقمان ئەلغییاس
گاهێ بە بەدری ڕوومەتی یار نیوەسووتم وەک کەتان گاهێ ئەوە خورشید و میش، وەک زەڕڕە ڕەقسان ئەلغییاس
داوێنی یارم چوو لە دەس، تەسکینی دڵ نایە بە کەس دڵ وەختە بشکێنێ قەفەس وەک عەندەلیبان ئەلغییاس
فرمێسکی خوێنینم نەما، چاوی جیهانبینم نەما وا ڕۆحی شیرینم نەما، چی بکەم بە قوربان ئەلغییاس؟
يا نار و كوني مطلقا، ئاگری دڵی نەکوژایەوە ئەم شەو دزێ وا ئاگری بەردا لە خەرمان ئەلغییاس
هاوار و زاری پیشەمە، بێ شک ئەڵێی چاوئێشەمە دەردی دەمار و ڕیشەمە، جەمعی موسوڵمان ئەلغییاس
نیل و فوڕاتی چاوی تۆ خەرمانی پێ ناکوژێتەوە ئاوی سەبووری بێنە دەس، بێ سوودە گریان ئەلغییاس
عومرێکە واوەیلا دەکەم هەر شیوەنی لەیلا دەکەم مەجنوون سیفەت وێڵی سەحرا و دەشت و بیابان ئەلغییاس
سابیر لەبەر مەجنوونی ڕووت بۆتە کەتانی نیوەسووت فەرموو بڵێ نەختێ سکووت، تۆ بیی و قورئان ئەلغییاس
سابیر بە گریان و فوغان ناکوژێتەوە خەرمانەکەت تا ئاوی سەبری پیانەکەی بێ سوودە ناڵان ئەلغییاس


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).