نامیزاج و بێ دەوا خۆم دڵحەزین و ناموراد
Appearance
نامیزاج و بێ دەوا خۆم، دڵحەزین و ناموراد | تابیعی نەفس و هەوا خۆم گەنجی عومرم دا بە باد |
غافڵ و غەرقی گوناهم، عاسی و نامە سیاهم | ڕووڕەشی دیوانی شاهم، عاجیزی یەومولتەناد |
گورگی نەفسم خستە ناو ئەغنامی عومری خۆمەوە | ڕەنجەڕۆ خۆم وا بەجارێ عومری گەنجیم دا بە باد |
مووشی نەفس و گەنمی ئەعمال و کوردی دۆنەدیو | عارەب و حەڵوادز و جەردە و خەراپیی و فەساد |
نەفسی بەدخوو دائیمەن هەر پێت ئەڵێ بێنە و بخۆ | چەور و شیرین و تورش، ئەنواعی ئاش و نان و زاد |
نە لە قەهری حەق بترسە نە لە گورز و شەق بپرسە | من نەوا بمرم لە برسا، عەیبە بۆ مەردی جەواد |
یاخودا دینم قەوی کەی، نەفس نابوود و نەوی کەی | نەفس وەک مێشوولە وا بێتاعەتم مانەندی باد |
سابیری نەفسی خەبیس و دزدەستەکی شەیتانی پیس | ڕێوییە گەر تۆ بە شیری صوم بۆی دێیە جیهاد |
شیری پیری بەردە بۆ سەر نەفسی ڕێوی سابیری | گەر تۆ سەییادی بزانە هەم شیکار و هەم جیهاد! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|