نامرێ هەر کەس کە یارێکی وەفاداری هەیە
Appearance
نامرێ هەر کەس کە یارێکی وەفاداری هەیە | هەر سەحەرگاهان سبوحی جامی سەرشاری هەیە |
هەر کەسێ عومری دەگەڵ شەککەر لەبێکی ڕانەبوورد | ئەلحەق ئەو شەخسە، عەجەب ڕەنجێکی دشواری هەیە |
زیللەتی دنیا وەیە: خەمخوارە یارێکت نەبێ | بەختی بێدار ئەو کەسە: دڵداری خەمخواری هەیە |
عیشق و ویژدان؛ عالەمێکە، غەیری ئەو دوو عالەمە | بێخەبەر هەر ئەو دەوابەی، بەند و هەوساری هەیە |
خونچە وا هێشتا دەپەردەیدا نەهاتۆتە دەرێ | سەد هەزاران عاشقی وەک بولبولی زاری هەیە |
هەر کەسێ وەسڵی بوێ، تاقەت دەبێ بێنێ بەخەم | گوڵچنین ناچارییە؛ هەر زەحمەتی خاری هەیە |
شێخی مە دیسان بەزاهیر هاتە سەر وێردی سەحەر | ئەی خودا! خۆت عالم و ئاگات لە کرداری هەیە |
موددەعی، فەخری بەگەنج و گەوهەرە و من:گەنجی تەبع | پیاوی دانا تێدەگا: کێ گەنجی زەخخاری هەیە |
دەفتەری فەزڵ و هونەر، باوی نەما لەم عەهدەدا | فازڵ ئەو نادانەیە؛ ئەمڕۆکە دیناری هەیە |
با نەکا قیمەت، ئەدەب لەم عەسرەدا؛ کاڵای هونەر | هەر چلۆنێ بێ مەتاعی؛ ئەو خەریداری هەیە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|