ئەی تریفەی مانگەشەوی زێوینی ئاسمان
بۆ بە تۆزکاڵ جار بە جارێ خۆت ئەدەی نیشان
دەربکەوە ڕووناکی پاک بەرەو سەرینم
بۆ ڕووناکە زیندانی تار ژووری کەوینم
ئەوە زەنجیر ژووری تاری تا پای زیندان
ھاودەنگمە و مۆسیقامە بۆ شەوی لێدان
ئەوە ئێستا پێچەوانە من لە جیاتی تۆ
لە قەفەسدام ئێشکچیتیم گرتۆتە ئەستۆ
بەڵێ دەردم زۆر گرانە پەرۆشە گیانم
بۆ ئامانج و بۆ ھیوایە بەندی زیندانم
تا ئەو ڕۆژەی چوار ئێسکەکەم دەخرێتە ناوچاڵ
بۆ کوردستان دەسووتێم و دەبم بە زووخاڵ