نازەنین نازت دەکێشم من بە سەد عینوانەوە
Appearance
نازەنین نازت دەکێشم من بە سەد عینوانەوە | من بە قوربانت ئەبم قوربان بە ڕۆح و گیانەوە |
تۆیش لەبەر خەوفی خودا ڕەحمت ببێ ئەی گوڵ بەدەن | بێژە بەو چاوانە ئازیز تۆ لە ڕووی ویجدانەوە |
یەک کەڕڕەت خوێنم بڕێژن ڕۆح دەرێنن بمکوژن | نەک هەموو وەخت و سەعاتێ بمخەنە گیاندانەوە |
بۆ ئەزێت و دڵ بە خوێن بوون ڕووت کە پۆشی کافییە | بۆ چی ئەمخەیتە بەر دەسڕێژی ئەو چاوانەوە |
عاشقێکی قوڕ بە سەر وەک من ئەبێ چی بێ لە دەست | چاوەڕێی لوتفی بکا دولبەر لە ڕووی ئیمانەوە |
تۆیش وەها سەیرم ئەکەی وەک دوژمنێکی خوێنەخۆی | دەست بە بڕنەوا وەسابێ ئەو بە سەر مەیدانەوە |
لێو شەکەر دولبەر کەنی و بوو بە خوێنی عاشقی | عاشقی بەدبەخت ئەبێ چبکا بە دەست جانانەوە |
غەیری سەردانان لە ژێر شمشێری ئەبرۆی دولبەرا | یا وەکوو مینە بناڵێنێ بە سەر کێوانەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|