ناخۆشە لای
Appearance
ناخۆشە لای بە چاوی تەڕم سەیری ئەو ئەکەم | من تەڕ لەبەر هەتاوی ڕوودا بۆ خۆم هەڵدەخەم |
چاوم ڕوا، بەرێکی لە لیمۆی بەرۆک نەدی | بێخی لە ئاوە وشک نەبێ بەری دوایی دێتە دی |
خوو و ڕووت ئەگەر لە یەک ئەچوون من باغەوان ئەبووم | چی بکەم لەگەڵ گوڵا ئەزەلی هاتووە دڕکی شووم |
لێوت بە گفتوگۆ شەکرە و، ڕوومەتت گوڵە | لەو دوانە گوڵ بەشەکرم ئەوێ قووەتی دڵە |
عەشق و جوانی لەسەر من و تۆدا کە کەوتە ڕوو | من بەختی تۆم خەوم نییە، تۆیش بەختی من بنوو |
حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٨
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|