مەیکە بە ئەسبابی ژین جببە و ڕیش و عەبا
Jump to navigation
Jump to search
مەیکە بە ئەسبابی ژین، جببە و ڕیش و عەبا | مەیکە بە دەسمایە تۆ سوننەتی وەختی زوحا |
نوێژ و عیبادەت ئەگەر کەسبی لەگەڵ تێ نەخەی | قەڵبە زەڕ و زیوی تۆ ناچێ لە قاپی خوا |
نوێژ و عیباداتی تۆ کوفرە نەوەک مەعسیەت | بێتە حوزووری خوا نەک بە یەقین بۆ ڕیا |
قاچ و دەس و چاوی ساخ، گەر بەشەری بیخە کار | مننەتی عالەم بە هیچ، هەر لە وەزیر تا بە شا |
نێری بە شێری بژی خۆت مەکە ڕێوی بە زۆر | ڕوومەکە دەرگای هەموو بەگلەر و شاهـ و گەدا |
ئێستە وەلی نیعمەتی تۆیە ژنی نیوەڕیس | بێنە نەزەر بیستنی قەترەیە شەرم و حەیا |
غیرەتی ژن بێنە سەر هەڵمەتی کارێ بدە | هەر وەکوو کوێر --- ڕامەکشێ لابەلا |
بۆ تەمەڵی کوردەکان یەک لە یەکی چاترن | خەو لە هەموو کەس ئەخەن تەکیە لەگەڵ خانەقا |
دەف کە تەوافی ئەکەن فەرقی لەگەڵ دمڵەکا | پانە ئەم و ئەو خڕە هەر دوو یەکن بۆ سەدا |
گەرچی شوکور ئێستە وا تازە ئوسووڵێ هەیە | دمڵەک و دەف لابرا تەپڵە لەجێی هەردوو لا |
ئەو کەسە ڕووسوورە وا خزمەتی قەومی ئەکا | خوێنی لەسەر خاکی خۆی ڕژت و بە غیرەت کوژرا |
شیعر و مەقالاتی من کوفرە لەلای بێ خەبەر | بۆیە مودەعین بە من تاقمێ شێخ و مەلا |
کەی لە دڵت موفتیا هەر وەکوو بەحری موحیت | قەترەیێ لەم بەحرە بوو ئێستا لە دنیا ڕژا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse