مەیلی ژاپە
Appearance
مەیلی ژاپەم هەیە ئێرانە هەوای چاکی نییە | پیاوی ئەم جێگەیە زانستن و ئیدراکی نییە |
عەیش و نۆشێکم ئەوێ بێ کەدەرو بێ غوسسەبێ | گۆی زەوی ڕاستت ئەوێ بێ قڕە خۆراکی نییە |
بچمە گۆڕەوە زۆر چاترە لەم زندەگییەم | بەس نییە مردوو لە گۆڕا لە کەسێ باکی نییە |
وام ئەوێ هیچ کەسی گەل ملکەچی هیچ پیاوێ نەبێ | لام وەهایە گەلی وا ئەمڕۆ لە هیچ خاکێ نییە |
لە غەمی گەل لەشی ڕەنجیدەیی من کەڵکی نەما | دەفڕێ ڕووح لەلانەی هەوەسی لاکی نییە |
چونکە پێک نایێ وەها زوو بەزوو هیوایی دڵم | تێ دەنۆڕم کە لە هیچ لایەوە ڕووناکی نییە |
سووم دەبێ کورکی لەبەر، لاستیکی بێگانە لەپێ | هێندە کوردی لە بەفر پەستەک و کالاکی نییە |
چوار سەد ساڵ بوو بەبێگانە چ خەرجێکت ئەدا | ڕۆژێ ئێستا کە هەزارت دەکوژێ باکی نییە |
ئەو کەسەی بیری هەبێ پڕ دڵی قەهر و دەردە | بەشەق و بار و کوتەک هەر کەرە غەمناکی نییە |
کەسێ هێشکچییەتی بۆ گەل و نیشتمانی نەبێ | بەخودا هێشکی بۆ خوشک و ژن و داکی نییە |
بەسە ئەم دەرد و غەمە مەمرە ئەسیری دەبژی | هۆشیاربۆتەوە گەل، هیچ مەڵێ ئیدراکی نییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|