Jump to content

مەکە باوەڕ بەوەی پیشەی هەمیشە چەوت و دوو ڕوو بێ

From Wikisource
مەکە باوەڕ بەوەی پیشەی هەمیشە چەوت و دوو ڕوو بێ (1956)
by عارف عورفی
308040مەکە باوەڕ بەوەی پیشەی هەمیشە چەوت و دوو ڕوو بێ1956عارف عورفی
مەکە باوەڕ بەوەی پیشەی هەمیشە چەوت و دوو ڕوو بێ بە زاهیر ئەولیای وەخت و لە باتیندا وەکوو جوو بێ
ئەجەلمان وا لە مەیدانا وەکوو پەروانە دەورانە لە خۆمان بێ خەبەر ناکاو لەگەڵمانا بەرەوڕوو بێ
ئەجەل وەعدەی کە هات هەرگیز دەقیقەمۆڵەتێ نادا لەدەس ئەم زاڵمە ڕزگاری نابێ گەر ئەرەستوو بێ
کە کۆچت کرد لە دونیا ا لەژێر خاکی سیا پەنهان ئەبێ ئەم لاشە جوانەی ئێمە توعمەی مار و مێروو بێ
چ خێرێکم لە دونیا دی بە غەیری فیتنە و ئاشووب نەتیجە چوونە لەم دونیایە وا چاکە هەتا زوو بێ
ئەوەی چاکەی لەدەس نایە خراپەی کردووە پیشە بەناو هەرچەندە زیندوو بێ بەڵام وای دانێ مردوو بێ
برادەر چاکەیە عەدلە وەفایە هەر ئەمێنێ بۆت وەکوو نەوشیروان تاکوو قیامەت ناوی زیندوو بێ
لە وەختی مردنا فەرقی نییە سەر تەختە یا خاکە لەژێرتا دۆشەکەت قوو بێ وەیا پەڕڕی پەرەستوو بێ
بە هاش و هووش و تەزبێحی دوو سەد دانە مەکە باوەڕ گرەوبوردە کەسانێکە تەبیعەتبەرز و خۆشڕوو بێ
هەموو کەس واجیبە بۆی بۆ سەفەر دواڕۆژی بەرچاو بێ بەپێی ئەعمالی موحتاجی بە چەند نانێکی تێشوو بێ
جەنازەی داڕزاوی بێتە بەر چاوت چۆن ئەیزانی قوماندانێکی ئوردوویێ وەیا جوانێکی دڵجوو بێ
بە حاڵی زوعفی عورفی وا مەزانە دوور لە یارانە تەنافی ڕشتەیی دینی دوو لەت نابێ ئەگەر موو بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).