مەلا محەمەدی کۆیی
Appearance
فەلسەفەی دینت وەکو شێخی غەزالیی خستە دەر | فیکری سوقراتت لەزیهنە، عەقڵی لوقمانت لەسەر |
شارەزایی گۆی زەویت، زیاتر لە عیلمی بولفیدا | خۆ نەشتکردوە بەهیچ لایێکیدا گەشت و گوزەر |
نەشری عیلمولڕۆحی تۆ مانەندی فەخری ڕازییە | بیری ماسۆنی لە مەژگی لاوی کورد بوو دەربەدەر |
خەتمە عیلمی عەقڵی وو نەقڵی لەسەر تۆ هەردووکی | ئیبن ڕوشدی ئەندەلوس عیرفانی وابووبێ مەگەر |
ڕێی خورافاتت بڕی، بنیادی فێڵی شێخەکان | بووبە دیوانی شرین و ڕەوشەنت، زێر و زەبەر |
ڕەهبەی ڕاهی سەعادەت مورشیدی دینی موبین | عیلم و مەعلووماتی تۆ بۆ دینی ئیسلامە چەپەر |
ڕاستی وو حەق و حەقیقەت چیبێ، بێ پەروا دەڵێی | پێشڕەوی ناکەی لە هیچ تەعنێکی نافامی حەزەر |
شیعری پڕ مەعناو چاکت بۆتە دەستوورولعەمەل | لاپەڕەی گۆڤارەکانت، بۆتە کانیی خێر و فەڕ |
هەر چەنێ مەدحی جەنابت کا ئەسیری هەر کەمە | بۆ جەلیزادە دەبێ هەڵبەسترێ تاقی زەفەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|