Jump to content

مەلائیک شاهد خودا عەلیمە

From Wikisource
مەلائیک شاهد خودا عەلیمە (1919)
by مەلا حەسەنی دزڵی
310344مەلائیک شاهد خودا عەلیمە1919مەلا حەسەنی دزڵی
مەلائیک شاهد، خودا عەلیمە ئەم عەرزە بۆ لای حەمە سەلیمە
ئەم عادەتەی من ڕەسمی قەدیمە پێی ناخۆش نییە، هەرکەس کەریمە
وەستای موحتەرەم، سەلیمی خەیات ئاوی دەم شیرین، وەک ئاوی حەیات
جاداری مەرحووم محەممەد ڕەزا وجودت سالم، بەدەن بێ قەزا
چرای تاقمەی گشت مەکینەچی خزمەتکارت بێ دووسەد پینەچی
ئەر تۆ لە جادەی ڕاسی دەرنەچی نایەتە ڕێگەت ناڕاسی و کەچی
موبارەکت بێ ئەو مەکینەی ڕەش فابریقەی حەڵەب، کارخانەی حەبەش
دەستی پێدانێ، بێ غوبار و لەک با بێتە جونبش، وەک چەرخی فەلەک
حەرەکەی سەریع بە ئیستیدارە هەر وەک قەتاری، سەبعەی سەیارە
هاڕەی بە وێنەی، تەرزەی بەهارە بەرقی سەوادی، ئەڵێی ڕەشمارە
ئەو زنجیرەی ورد، ئەو بەقیەکاری ئەو نەقشی چینی، خەتی نیگاری
هەر شایستی تۆ و، لایەق بە خۆتە ئەمما تۆ نەبڕی، بەرگی ئه لموتە!
با بێ بەرەکەت، نەبێ سنعەتت با لەلای خودا، زۆر بێ نیعمەتت
خودا گەرم کا، ڕەواجی کارت گەرمی ماڵەکەت، گەرمی بازاڕت
بەو قەد و باڵای شۆخ و شەنگەوە بەو ئەلبیسەی چاک، هەزار ڕەنگەوە
تا دێرزەمانە، یا خوا باقی بی دایم لە لیباس، بەدەن ساقی بی
لە پاش هەدیەی، وەزیفەی سەلام دۆعاگویی خەیر، وەختی سوبح و شام
حەمە سەلیم گیان، ئەم جار نۆبەمە نۆبەی حەرارەت، گەرمی سۆبەمە
ئەمن پارەکە، کاغەزێکم نارد زەحمەتم کێشا، چەن تاڵاوم خوارد
بۆ چی لەگەڵ من، خیتابت نەبوو بە بوون و نەبوون، جوابت نەبوو؟
من مەلای ئیمام، تۆ مەکینەچی تۆ دەروون گەورەی، تۆ چی و کینە چی؟ !
وا بێ مەرحەمەت، لەگەڵ من بۆ چی خۆ تۆ ڕوو خۆشی، بێ مڕ و مۆچی!
ئیعاشەی منیش، شەکرە یا چایی مەرحەمەت بکە، بە دڵ نەوایی
جەزاکەی پاریش، هەم قەزا بکە بە هیممەتی خۆت، من ڕەزا بکە
تا من بخوێنم، دۆعای دەوامت خۆت و نیشانەی، عالی مەقامت
باقی من مەشغووڵ، دۆعاگویی تۆم چاوەڕێی هاتن، شەکر و چایی تۆم!


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.