مەشهووری عامە ئیمڕۆ کە شۆخی جیلوە ئارا
Appearance
مەشهووری عامە ئیمڕۆ کە شۆخی جیلوە ئارا | دڵی بردم بەجارێ، مەنفیم ئەکا لە شارا |
سا چۆن نەکەم لەبۆ خۆم شیوەن بەبێ مودارا | دل میرود ز دستم صاحب دلان خدا را |
دردا که راز پنهان خواهد شد آشکارا | |
لە داخی تۆیە چاوم کە بوو بە ڕوودی جەیحوون | بە تەرزی تۆ لە دڵما نەمدی لە ڕوبعی مەسکوون |
غرووری شەڕ فرۆشی تا کەی ئەکەی بە قانوون | ده روزه مهر گردون افسانه است و افسون |
نیکی به جای یاران فرصت شمار یارا | |
خەم کۆ بووە لە دڵما بە تەرزی کێوی ئارێز | ماوم لە بەحری غەمدا هەم، بێ تەکان و بێ هێز |
کوا هەمدەمێ دەرم کا لە گێژی میحنەتامێز | کشتی شکستگانیم ای باد شرطه برخیز |
باشد که بازبینیم دیدار آشنا را | |
واعیز بە دڵ مەلوولم لە ڕیش و مێزەری زل | خوماری بادە بۆ من هەم زیبە هەم تەجەممول |
ساقی بەیانە بێنە قەدەح بە گەردش و خول | در حلقه گل و مل خوش خواند دوش بلبل |
هات الصبوح هبوا يا ايها السكارا | |
ناسیح نەسیحەتی من حیکاتێکە بێ سوود | بەس سەرزەنشتی من کە تۆ بیت و زاتی مەعبوود |
ناری بە پەیڕەوی مەی دەگاتە گەنجی مەقسوود | حافظ به خود نپوشید این خرقه میآلود |
ای شیخ پاک دامن معذور دار ما را |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|