مەرد لە واتەی خۆی ناگەڕێتەوە
Appearance
مەرد لە واتەی خۆی ناگەڕێتەوە | ئەو تفەی ڕۆی کرد نایلێسێتەوە |
هەواڵی مەردی و شەڕەف ئەپرسی | ناویان لێ ناوە کوردە نامووسی |
چەندێکیش تەفرە سیاسەتێ بوو | «دیدەم نەدیدەم» کیاسەتێ بوو |
هەندێ قورئانیان بۆ سوێند مۆر ئەکرد | پیاویان ئەبرد و گۆڕبەگۆڕ ئەکرد |
بۆیە وا لێیان کەوتوونە تەقە | «شەوقی» هەمیشە بەشی هەر شەقە |
ئێمە باوەڕمان هەیە ئەمجارە | هەڵبژاردنمان بێ شەق و دارە |
وەرن با ورد ورد بخوێنینەوە | مادەی «قباقچی» نەژیێنینەوە |
فرستادەمان «ئینە مەوانۆ» | «پادار بگێروون بێ پا مەمانۆ» |
مەشهوورە کە کورد مەردی مەیدانە | ئەمجارە هونەر بە گۆ و گۆچانە |
گاڵۆکێکی وام هەیە گرانە | یا بۆ دەستیانە یا بۆ سەریانە |
بەخوا ئەم قەومە دەستەوەستانە | خوا بکا سەر و دەست نەشکێ بەسمانە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 854
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|