مەدحی ئەگریجەی پەشێو و چاوی مەست و پڕ خومار
Appearance
دوای حوکمی زاتی کردن
مەدحی ئەگریجەی پەشێو و چاوی مەست و پڕ خومار | کوڵمی سوور و خاڵی شین و لەعلی لێوی ئاودار |
وەسفی باڵای دڵ پەسەند و گەردنی بێ گەردی یار | پێم بڵێن ئێوە و خوا ئەی قەومی کوردی شووم چار |
بۆچ دەوامی کرد لە ناو ئێمەدا وەک باسی مار | |
بۆچ لە ناومانا نەبوو خاوەن عولووم و حیکمەتێ | هەڵ نەکەوت کوردێ بکات ئەو کەسبی فەنن و سەنعەتێ |
کۆمەڵێکتان ڕێک نەخست بۆ یەکێتی و میللەیەتێ | دائێما جاسووسی ئەم بیرەن لە کوێ بێ عوشرەتێ |
گشت خەریکی سینەما و تیاتر و سارا لە شار | |
کوردەکان ئێوە بەڕاستی گوێ لە من کەن دەفعەیێ | ئەم قسانە من ئەکەم تو خوا مەڵێن مەجبوورییە |
بەزلی پارە و ماڵ و سەروەت گەر بزانن زیادەیە | ئەم هەموو ئاڵتوون و پارە با بخەینە جێگەیە |
مەعمەلێکی پێ بسێنین بۆ تورەققی و ئیفتخار | |
وا سیتەی سەرکەوتن و پێشکەوتن قەوم و وەتەن | تا بڵێم پێتان ئەگەر ئەبیسنو و نامکەن بە پەن |
ئەووەلا دەفعی نیزاع و خائینی لێل یەک مەکەن | دووهەمینیش مەکتەب و تەحسیلی کەسبی عیلم و فەن |
سێ هەمینیش ئیتتفاق و یەکیەتی و قەول و قەرار | |
با بلێم پێتان بە ڕاسی ئەی گوروهی قەومی کورد | سەد کەڕەت بێژن ئەمە شێتە و جنۆکە دەخڵی کرد |
یا نەمێنێتو لە شار بیدەنە بەر دار و بەرد | پیاوەتی و هیممەت لە پاش بابان لە ناوی ئێمە مرد |
بۆیە ئەمڕۆ بەرشەقین و بێ دەس و بێ ئیعتبار | |
هەر دەبێ کورد بێ لە عالەم دا بە کورتی ناو برێ | تاکو دونیا ئاخری تێ ڕۆژ بە ڕۆژ تێی هەڵدرێ |
گەورەو و ئەدنای بە یەک چاو و نەزەر سەیری کرێ | هەر کەسێ بێ حاکمی بێ تا وەکوو ڕیشەی دەرێ |
کەی بێ خوێنتان بێتە جۆش و غیرەتیشتان بێتەکار | |
گەر بە شوێنی موستەقبەل و حوڕییەتدا ناگەڕێین | چەند ئەدیب و چەن شەریفێ بۆ خوا سا ڕاپەڕێن |
هەر وەکوو مینە بە شوێن ئەم غایە و بیرا گەڕێین | حەققی خۆتانە، مەترسن، حەققە خۆ سەر نابڕێین |
ئیستیقلالێکی زاتی وەرگرین گشت کورد دیار |
1935
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|