مەخۆ ئەی پیری تەنپەروەر کەباب و کاڵەکی پردی
Appearance
مەخۆ ئەی پیری تەنپەروەر کەباب و کاڵەکی پردی | مەخەو ئەی میری بەر سێبەر وەکوو شامی تەپیو بوردی |
ئەلا ئەی پیری بێ حاسڵ لەکن خۆت عاقڵ و وردی | خەجاڵەت بی هەموو ڕەنجت قسووری خۆتە با بردی |
سەنەی عومرت لە هەشتا تێپەڕیی و غافڵی هێشتا | کە تۆفانی ئەجەل ئەرز و سەمای شێوان و هاوردی |
لە هەشتا تێپەڕی عومرت قیامەت نایەتە فکرت | جوێن و غەیبەتە زیکرت پیاوێ زیرەک و وردی |
گرووهی ئەوەڵین ڕابوردن و ئێمەیش ئەچین ئاخر | ئەگەرچی من تەپۆڵکەم تۆ لە چاوی من وەکوو گردی |
سەر و ڕیشت بووە پەمبوو سەراپا عومری تۆ غەم بوو | موسوڵمانیت هەموو دەم بوو، پەشیمانی و ڕووزەردی |
ئەگەرچی من فەقیری شار و تۆ سوڵتانی دەورانی | بەهەر حاڵێ کە من مردم لەناکاوێ ئەتۆش مردی |
ئەگەر یارانی ڕابردوو بە خێر بێنیتە یاد ئەمڕۆ | بە خێر یادت ئەکەن خەڵکی، سبە و دوویێ کە ڕابوردی |
عەبا و جوببەی سپی و ساف و کەوای زەردت موبارەک بێ | بە سوورەت شەککەری ئەمما بە تام و ڕەنگ گۆگردی |
زەمانی زوهد و پارێزکردن و هەم تەوبەیە سابیر | ئەگەر شێخی عەرەب یاخود ڕەئیسی تائیفەی کوردی |
چییە دونیا زمستانە ئەجەل؟ بۆ ڕفت و بارانە | لە هەوری قیبلەوە سابیر بەتوندی هات و هاوردی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|