میوانی تۆم ئەم ئێوارە تۆ بزانە بە یەکجار
Appearance
میوانی تۆم ئەم ئێوارە، تۆ بزانە بە یەکجار | ماچم ئەوێ، ماچم ئەوێ، سەیرانێکی بێشمار |
داوا ئەکەم، مەقسو دەکەم! نیگایەکی گەرم و گوڕ | دەم بخەرە ناوی دەمم دەسپێبکەین بۆس و کەنار |
لە باخاتی حوسنی سینەت بە موحیبەت پێم عەتا کە | دوو لیمۆی تازە ڕەسی نازەنینی نەزاکەتدار |
لەم دەعوەتە با فرسەت بێ، بێ تۆ بی و خوا ڕەقیبانم | با سەراسەر خۆ لە قوڕ نێن، سەر و دامان تا بە خوار |
باکت چییە مەزڵووم ئەمڕۆ ئەم دەعوەتە هەر بۆ تۆیە | بخۆ بخۆ! نەفست کوێر کە لە چیمەن و باخ و گوڵزار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|