مۆسکۆی ئەیار
Appearance
بیرەوەریی ڕاوەستانێک لە خۆپێشاندانی جەژنی یەکی ئەیاردا لە مەیدانی سوور- مۆسکۆ، ساڵی ١٩٦٢
کە پێکەنی جەژنی ئەیار | بەفری زستان کردی ئارەق، |
مۆسکۆی پێشڕۆی دنیای ڕزگار | جووڵەی تێ کەوت لەگەڵ شەبەق. |
*** | |
لە کۆشکە بەرزەکانی شار | مرۆڤ دای دا وەکوو باران، |
بە گرمەی وەک هەوری بەهار، | لافاوی ناو شەقامەکان، |
بەرەو مەیدانی سوور کشا؛ دەریای مەیدان تێک خرۆشا! | |
شەپۆل ئاڵای سوور بوو، گوڵ بوو، | ڕەنگاوڕەنگ ئەشەکایەوە؛ |
لەگەڵ هەر جووڵە و هەر ڕەنگێک | جۆرە دەنگێک ئەزڕایەوە |
ئێجگار شەش وشەی پرشنگدار | زوو زوو دەنگی ئەدایەوە، |
*** | |
وشەی هەرە پڕ بە دەمیان: | ئاشتی، ئاشتی، ئاشتی، ئاشتی... |
دوو ڕەنگیش بوو، وەرزشکەران | وەک پەردە ئەچوونە پشتی: |
ئاڵ: وەک کوڵمێک گەرمی خەبات، | سەوز: وەک ژینێک پڕ لە ئاشتی! |
دوایی، شەپۆل چوو، شەپۆل هات | لە خەڵکی مۆسکۆی بەهەشتی؛ |
ئەو خەڵکەی بەهەشت ئەخوازن | بۆ ژیانی مرۆڤ گشتی! |
*** | |
جۆشی دەنگ و ڕەنگ و جووڵە | گیانی منی خستە سەر باڵ، |
لە ئاسۆی دووری وڵاتم | وردورد گێڕام چاوی خەیاڵ: |
بۆ ڕەنگی سەوز، پاش ڕەنگی ئاڵ، | بۆ ڕزگاری لە ژینی تاڵ! |
1962/05/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|