موژدەی نەسرەتە لە هەموو لاوە
Appearance
موژدەی نەسرەتە لە هەموو لاوە | ئەڵمانیان شکان، گەڕاوە دواوە |
لەشکری چەرچڵ وەک شێری جەنگی | هێتلەری تەواو هێنایە تەنگی |
ئیتالیای لێکرد وا پشتی شکا | نفوزی نازی لای چرچیڵ نەما |
هێتلەر هاتووە دوژمن بکوژێ | هەر خۆی لە مەیدان خوێنی ئەڕژێ |
کردەوەی وایە لە زووەوە ئەڵمان | شەڕی خۆ تڕێن ئەکا بێگومان |
*** | |
کوا هەراو گوڕەو گەزافی هێتلەر | ئەیووت ئەیگرم میسرو سکندەر |
ئەو دنیای بە گای بێ کاوان زانی | بگرێ و بکوژێ و بکا تاڵانی |
لە بۆ ڕیشی هات سمێڵی نا بان | کردەوەی وایە هێتلەری تاوان |
لای ئینگلیز، ئەڵمان نییەتی نگین | وەک شەڕی پێشوو ئەیباتە بەرلین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|