Jump to content

موعەللیم خوێندنم با هەر موتاڵای حوسنی لەیلابێ

From Wikisource
موعەللیم خوێندنم با هەر موتاڵای حوسنی لەیلابێ (1952)
by فایق زێوەر
304912موعەللیم خوێندنم با هەر موتاڵای حوسنی لەیلابێ1952فایق زێوەر
موعەللیم خوێندنم با هەر موتاڵای حوسنی لەیلابێ سعووباتی حینسابی نازەنینم ئێستە حەل نابێ
لە دەرسی عەشقی ئەودا ئێستەکە مەشغووڵی ئامینم کەچی لای تۆ ئەبێ دەرسم لە نووکی فاتیحادا بێ
لە سەفحەی لەوحی ڕەش ناگەم ئیتر لێم مەگرە سا قوربان لە شاگردانی دانانم موتاڵام لەوحی بەیزا بێ
بەلوتفی ئەو نیگارە سەبری مافاتم ئەبێ ئیمڕۆ ئەگەر سەفحەی ڕوخی مەنزووری بەندەی بێ سەروپا بێ
کە دیم ئەو شۆخە زوڵفی گرژ و لوولە و مایلی عیشوە وتم مەحبووسی زیندانە گەدا بێ یان شەهەنشا بێ
وەرە قوربان ئومێدم ڕەحمی تۆیە مەرحەمەت فەرموو هەتا کەی قەلبی مسکینم لە وەسڵی تۆ تەوەللا بێ
ڕەزا نابێ دڵم بەم حیشمەتی دنیایە بێ ئێوە دەسا فەرموو بە میوانی دڵم وا وەختە شەیدا بێ
لەبەر کەم تالیعی دوورکەوتەوە لێم تەلعەتی پاکت ئەمان یاری وەفادار ڕێ نەدەی دڵ خوار و ڕیسوا بێ
دەوای دەردی دڵی فایق بە وەسفی تۆ ئەبێ قوربان ئەبێ بۆ ئینتیزاری مەقدەمت دائیم موهەییا بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).