موسوڵمانان چ غەوغایە کەوا کەوتۆتە دنیاوە
Appearance
موسوڵمانان چ غەوغایە، کە وا کەوتۆتە دنیاوە | لە مەغریب ڕوو بە مەشریقە، تلوعی ڕۆژ سەری داوە |
سەراسیمە و پەرێشان دڵ ڕووەو مەغریب نیگاهم کرد | کە دیم چەشمی نیگاری من لە گوڵشەن شوعلەیی داوە |
بە شوعلەی دیدە هەڵهاتن، ئەوی عاشق بوو هەڵهاتن | کە دوژمن عاشقانە وا سوپای بۆ ئێمە هێناوە |
هەر دوو سەری کوڵمی ئەڵێن شوعلەی شەمس و قەمەرە چییە؟ | ئەمیان ئەڵێی مەهی چواردە، ئەویان تەعنەی لە ڕۆژ داوە |
شەهدی دەمی بە شیرینی دەعوا لەگەڵ کەوسەر ئەکا | سیاماری سەری زوڵفی کە پێچی حوسنی خۆی داوە |
منی مەزڵووم گرفتارم لە دەست سیحر وجادوی دولبەر | عەجایب تەبعی ناسک بوو کە ئەم چەند شێعرەی داناوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|