موسوڵمانان لە ڕێگەی شەرع و دین دووری و بەری تاکەی
Appearance
موسوڵمانان لە ڕێگەی شەرع و دین دووری و بەری تاکەی؟ | حەیا و شەرمێ بکەن دووریی خودا و پێغەمبەری تاکەی؟ |
لە شاری عوشرەتا مەستی لە بازاڕی تەمەع چوستی | لە خانەی تاعەتا سستی میسالی سەرسەری تاکەی؟ |
بەزاهیر ڕەنگی ئەییوبی بە باتین جەنگ و ئاشووبی | بە سوورەت حەزرەتی مووسا بە سەنعەت سامیڕی تاکەی؟ |
دەمت تەسبیح و تەهلیلە دڵت بازاڕ و ئۆتیلە | تەریقی لای محەممەد بی بە عیسا موشتەری تاکەی؟ |
بە ڕۆژ تەسبیح و سەججادە بە شەو تەدبیری سەر جادە | خەجاڵەت بی نەجیبزادە، لە ئیرسی ئەب بەری تاکەی؟ |
لە بێهۆشی و سەرگەرمی، لە مەغرووری و بێشەرمی | لە دونیا و قیامەت بێ خەبەر ئاخر شەڕی تاکەی؟ |
بە دەم سۆفی بە دڵ عاسی تەریقی عامی و خاسی | لە چۆڵی غەفڵەتا کاسی، کەر و گا پەروەری تاکەی؟ |
لە تەعلیمی سواریدا جەوان و چاپکی ئەمما | لغاوی ئەسپی نەفست کە بڵێ تەنپەروەری تاکەی؟ |
بە ڕۆژ مەردی خوداناسی بە شەو جەردەی دز و عاسی | وەرە تا باوەڕ و کاسی، ڕەوشتی کافری تاکەی؟ |
کوڕی نەفست لە شیری دایکی دونیا ببڕەوە سابیر | لە میوە و مەوهیباتی ڕەحمەتی ڕەحمان بەری تاکەی؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|