موستەغریقی عیسیانم بی بەهرە لە تاعەت خۆم
Appearance
حاڵەتی خۆم
موستەغریقی عیسیانم، بی بەهرە لە تاعەت خۆم | شەرمەندە لە قاپیی حەق، ڕوو زەرد و خەجاڵەت خۆم |
شان کەوتوو لە ژێر باری کرداری پڕ و پووچا | ئەفگەندە سەری ڕۆژی دیوانی شەفاعەت خۆم |
لاکەوتوو لە جادەیی دین، بێ ڕێگە و بێ ڕەهبەر | بێ سەروەت و دەستمایەیی قیامەت خۆم |
ئەو ڕۆژە کە سوور ئەکرێ خەرمانی فەلاحی دین | لەو کاتە منی بەدبەخت بێ جووت و فەلاحەت خۆم |
ئەو ساتە ئەسێنی حەق پارچەی عەمەلی ڕەنگین | بێ ئەمەش سورمەیی بێ ڕەنگی بێ بەلاغەت خۆم |
لەو جێگە کە ڕوو سوورن، ڕوو زەردی ڕیازەتکێش | مەحجووب و گوناهبار و بێ زوهد و عیبادەت خۆم |
ترسم هەیە لەو ڕۆژەی حاکم بێت خودا، ئەحمەد | قازی لە ئەو ڕۆژە، پڕ سووچ و قەباحەت خۆم |
ڕۆژێ کە ئەڵێن مینە نامەیی عەمەلت بێنە | بێ نییەتی ڕەفتار و پڕ جورم و خیانەت خۆم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|