موددەتێکە من بە مەخفی شیوەن وگریان ئەکەم
Jump to navigation
Jump to search
موددەتێکە من بە مەخفی شیوەن و گریان ئەکەم | هەر خەیاڵی خاک و قەومی میللەتی کوردان ئەکەم |
ڕوو بە سەحرا سەرئەنێم و قوڕ ئەپێوم پڕبەدڵ | بێ خەبەر وا تێ ئەگەن من بێ خەمم سەیران ئەکەم |
ئاوی چەشمەی چاوەکانم وا بە هەوری خەم تەقی | شۆخی و یاری بە زۆری بە ئاوەکەی سیروان ئەکەم |
هێندە غەرقی شینم و خەرقەم بە شینی کردە بەر | قیمەتی پیرۆزە بێ شک زووبەزوو هەرزان ئەکەم |
بۆ کەسێکی عاشقی خاکی وەتەن گەر بێتە لام | گەر کەبابی مەڕ نەبێ جەرگ و دڵم بریان ئەکەم |
من ئەگەر لافی ئەدیبی وا لە سەرما بۆ تەماع | کەی برای خاک و وەتەن مەیلی - تیرباران ئەکەم |
دەوڵەمەندی خێڵی کوردی خێر و قوربانی ئەکەن | من کە بێ پارەم سەرم بۆ قەومەکەم قوربان ئەکەم |
بێت و گەر دەرچم لە خاکا، ڕوو بە گەرما بۆ ئەچم | ڕوو لە شاخ و بەردی شۆخی خاکی هەورامان ئەکەم |
ئەم دڵی خەمناکە چونکە هەر هەوای بەرزی ئەوێ | جاربەجارێ یادی سەوزی گەردنی گاڕان ئەکەم |
داخی داخانم کەلیخانم لە دەست دەرچوو نەما | ئێستە وەک جافی لەمەوبەر ئارەزووی کوێستان ئەکەم |
کۆمەڵی تیپی وەنەوشە و قارچک و ڕێواسەکەی | بۆ دەروونی لەتلەتم دەرمانی وەک لوقمان ئەکەم |
من کە دارمازووم ببێ تا هەژدە بەر بگرێ بە ڕیز | تازە بۆ فکری گوڵاڵە و داری هیندستان ئەکەم |
دەردەکانم بێ سەر و سامانە چاری ناکرێ | بەم قسە و باسانە ئەم دەردانە من دەرمان ئەکەم |
موفتی بۆ ئەم خێڵە یا ئەم خاکە تا ماوی بڵێ | قوڕ بە هەر دوو دەست لە تەوقی سەر هەتا دامان ئەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse