موددەتێکە شەو ئەناڵێنم لەژێر پاسارەکەت
Appearance
موددەتێکە شەو ئەناڵێنم لەژێر پاسارەکەت | خۆت نەکردە خاوەنی خەستەی لە گیان بێزارەکەت |
وا لە چاوم جارییە فرمێسکی خەم باوەڕ بکە | ڕێ نەما خێڵی خەیاڵت بێتە لای بیمارەکەت |
تا خیاڵت پادشاهی شاری دڵ بێ موشکیلە | قاسیدی خەو ڕوو بکاتە چاوی خزمەتکارەکەت |
هاژەهاژی سەیلی چاوم پڕ بە عالەم مەوج ئەدا | قەتریێ نایێتە بەر چاوت لە سەختی قارەکەت |
تا نەهاتم بۆ نەهاتی؟ تاکو تەبیین بێ بەهات | تازە هاتی هاتنت هەیهاتە بۆ غەمبارەکەت |
حەسرەتا ڕۆژێ نەهاتیتە سەرینم پێم بڵێی: | ئەی غەریبی شارەکەم چۆنی لەگەڵ ئازارەکەت؟ |
سەبرە چارەی دەردی دووری، زیکرە دەرمانی گوناهـ | زوو دەگاتێ حاسڵاتی سەبر و ئیستیغفارەکەت |
سابیری وریابە خۆ ئەو شۆخە وەعدەی دا بە تۆ | بەک هەمیسان ڕەنجەڕۆ بی، دەردی ساڵی پارەکەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|