موددەتێکە بۆ ئەهالی کوردی جەرگم لەت لەتە
Appearance
یەکەم شیعر لە ١٢ ساڵیدا
موددەتێکە بۆ ئەهالی کوردی جەرگم لەت لەتە | ئاو لە چاوم سەر ئەکا دێژی شەپۆلی سەر شەتە |
دائیما ویردی زوبانم و فکر و دڵمە ئەم قسە | بێ زەمانێ تا نەجاتمان بێ لە ژێر ئەم زیللەتە |
بووین بە جێ تانەی حەسوود و خۆش دەماغیی دوشمنان | بەختە هەڵسە وەختی ڕەحمە تاکو کەی ئەم زەحمەتە |
پیاوی چاک بن ئیتتحادێ پیاوەکانی کوردسان | خاکی کورد فەوتا نەما هەڵسن زەمانی فورسەتە |
حوڕییەتیان دا بە میسر و هەم بە سورییە و عیراق | شەخسییەت دەرکەن لە بەینا ڕۆژی هەوڵی میللەتە |
یەکتری تاڵان و کوشتن غایەتێکی باتیلە | شۆڕش و غەوغایی ناو خۆ شیوەیی جەهلییەتە |
گشت لە سەر زیادییی یەک بین دەس لە کوشتن هەڵگرن | ئەمڕۆ گشت قەوم و گورووهێ ساحیبی حوڕییەتە |
خوێنەوارانمان ئەکەن کۆشش لە شوێن ئەم غایەیە | تا نەجاتی دەن لە ژێری حوکمی غەیر ئەم میللەتە |
خوێنەواران بێ دەس و هەم ئێوە بێ ئەفکار و هۆش | کێ بکا داوای حوقووقێ، قوڕ بە سەر ئەم میللەتە |
مینە ڕۆحی خۆی فیدای بەر پێی شوانکتان ئەکا | وەختی خەو ڕابورد و سوبحە، تاکوو کەی ئەم غەفڵەتە |
1925
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|