من کە ئەزەل مشتی خاکم چوومە سلکی ئینسانەوە
Appearance
من کە ئەزەل مشتی خاکم، چوومە سلکی ئینسانەوە | من کە ئینسانم حەقیقەت، چیمە بەسەر حەیوانەوە |
دڵی بەدخوو ئەوا شێت بوو لە دەس چەرخی زەمان ئەمڕۆ | کە مام ڕێوی و چەقەڵ چوونە لانەی شێری ژیانەوە |
بۆ لە داخا من نەمرم، بۆچی دڵم لەتلەت نەبێ | چۆن مریشک و کۆنەپەپوو چوونە ڕیزی ئینسانەوە |
وا لە داخا ڕۆحم ڕۆیی، بۆچی نیگاهێکت نەکرد | کەسو کارت هەموو مردن خۆ بە خاکی ئێرانەوە |
بۆچی جارێک تۆ ناپرسی لە ئەحواڵی فەقیرانت | هەموو تووشی وەرهەم هاتن چوونە کونجی زیندانەوە |
بۆچی فەلەک بۆتە خڕەک کە وا دۆخی غەم هەر با ئەدا | تانوپۆی دڵی زارم کەوتۆتە نێو مەیدانەوە |
لەگەڵ ئەغیاری بەدسیفەت دەخیلە مەکە لوتفێ | کە گوڵزار و باغی ئەمەل ئەوەی بە دەس نەزانەوە |
مەحسوبی تۆ لە هەرلایە ئەگەر مابێ وەکوو مەزڵووم | پەرێشانن هەموو ئەمڕۆ بە دەس جەوری زەمانەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|