من مەڕم زۆر خۆش ئەوێ بە دڵ و بە گیان
Appearance
من مەڕم زۆر خۆش ئەوێ بە دڵ و بە گیان | شیرەکەی گوانی ئەدۆشین پاک و جوان |
ماست و ماستاو و کەرە و کەشک و فرۆی | لێ ئەکەین، ئەیخۆین پەنیر و مەشکە دۆی |
خورییەکەی ئەبڕین و ئەیشۆین پاک هەمووی | بۆم ئەڕێسن کیژ و ژن تاو تاوی مووی |
پاش ئەمە ئەیبەم لە بۆ جۆڵایی شار | تار و پۆی بچنێ بە ئیشی وردە کار |
ئەیچنێ لێی بۆ جلوبەرگی کوردان | شاڵ و چۆخە و ڕانکی نایاب و جوان |
ساڵێ بەرخێکمان بە دیاری پێ ئەدا | گۆشت و قاورمەی ئەخۆین و بێ سەدا |
ئەم هەموو نەفعەی هەیە ئەی کاکە گیان | بۆیە زۆرم خۆش ئەوێ بە دڵ و بە گیان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|