من مەراقێ والە دڵما بانەبێ ئیتر نیهان
Jump to navigation
Jump to search
من مەراقێ وا لە دڵما با نەبێ ئیتر نیهان | با لە هەر کوچە و کەنار و کۆمەڵێ بیکەم بەیان |
نەشری کەم تەزویری شێخ و وەزعی ئاغا و میر و خان | سەر لەبۆ سەربازی چاکە نەک لەبۆ چەفتەی گران |
دڵ لەبۆ خەمخۆری چاکە نەک لەبۆ میهری کچان | |
گەر بەخت نەکرێ لە ڕێگەی خزمەتا بڕزێ بەدەن | کرمەڕێزی کەی ئیلاهی با نەمێنێ ڕۆح و تەن |
شوێنی ون بێ قەسر و قەبر و بەرگ و پۆشاک و کەفەن | چاو ئەگەر فرمێسکی خوێنین دانەڕێژێ بۆ وەتەن |
دەک بە کوێری هەر بمێنێ تاوەکوو ئاخر زەمان | |
من لە خەودا بووم و هات و پێی وتم پیرێ لەپڕ | ڕوو لە خزمەت گەر نەکەی بۆ قەومەکەت نابی بە کوڕ |
گەر بەشەر ئازاری بوو نەوعێکە وەک حەیوانی دڕ | دەم ئەگەر هاواری هۆزی خۆی نەکا پڕ بێ لە قوڕ |
سینە وەک کۆتر نەناڵێ دایمەن پڕ بێ لە ژان | |
لاف و شیعرم گەر درۆ بێ زوو زەمان ئەیخاتە دەر | ڕووم لە دیوانی خوا ڕەش بێ ئەگەر نەیبەم لە سەر |
تاجی ڕاستی فیکری میللی وەک کەوا نەیکەم لە بەر | بۆیە شانم پێ ئەوێ باری خەمم بۆ باتە سەر |
یا زبانم بۆیە چاکە کە ببڕێ وەک تیغی دەبان | |
بۆ بە سووک و سرکە بدوێین تازە با دەنگ هەڵبڕین | بێنە سەیری چابوکی و میللەت فرۆشی و شت کڕین |
گەهـ لەبەر خوێنخواری زاڵم گەهـ لەژێر بەیداخی دین | بۆ جلیتبازی قسە و مەیدانی فێڵ و دەسبڕین |
شەهسوارێکم بە وێنەی ڕۆستەمی مازەندەران | |
ڕایوەشێنم دەنگی لێ بێ چاکە شیعرم وەک جەرەس | بێ ترس، خائن ئەبێ ناوی بنێم، لالۆی تەرەس |
خۆت ئەگەر هەوڵێ نەدەی تا هەی بە کەس نابی بە کەس | تابەکەی بۆت لێ بدەم شاپوور و ناقوس و جەرەس |
تاکوو کەی حەپسی و ڕەزالەت بێتە نەجمە و تاجی شان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse