من منداڵی بچووکم عومرم ساڵی تەواوە
Appearance
من منداڵی بچووکم، عومرم ساڵی تەواوە | گەر ئەپرسی لە ناوم «عەبدوالحەمید»م ناوە |
بابی منە «سەید ئەحمەد» لەقەبەکەی مەزڵوومە | ئیسم و شوهرەت و کونیەی لەم ناوە دا مەعلومە |
لە ڕووی لوتف و مەرحەمەت، نەسیحەتی ئەکردم: | لە بۆ عیلم و مەعریفەت بەرەو خۆری دەبردم |
ڕۆڵە هەتاکوو لاوی لە بۆ عیلم و مەعریفەت | سەعی کە تۆ بە دائیم، بگرە ڕێگەی حەقیقەت |
شوعلەی عیلمت دەربخە لە تاریکی جەهالت | دڵ پڕ بکە لە شەوقی عیلم و فەن و عیدالەت |
ئەبێ خزمەتی وەتەن بە دڵ، بە فەرز بزانی | حوببی وەتنت ببێ، ساحێب دین و ئیمانی |
نەسەبی خۆت بناسە بزانە کە تۆ کوردی | ساحێبی شاهـ و سوڵتان خاوەنی شێر و گوردی |
بۆ ناسینی قەومی کورد عیلم و تەئریخ بزانە | بە چاوی خۆت دەبینی کە کورد شێری ژیانە |
چەند شاهـ و چەندە سوڵتان لە تەئریخدا بەیانە | یەکە پیاوێ مەشهوورە سەرکردەی میدەکانە |
کوردانی باوک و باپیر مەزڵووم نەبوون وەک ئێمە | ئەیانگووت کوردستان دایکمە هەم نیشتەجێمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|