من لە گوڵزاری ئەزەل گیراوی داوی زولفی تۆم
Appearance
من لە گوڵزاری ئەزەل گیراوی داوی زولفی تۆم | بەس بدە چەرخم لەسەر، بازم! کە تەیری دەستەمۆم |
تا سەری زولفت ڕفاندی دڵ لەبۆ نێو ئاوری ڕووت | سۆزشم خوارد و وەکوو ماری سەر ئاور خەم دەخۆم |
بۆ تەوافی کەعبەیی کۆی شەمسی دینە، وا حەسەن! | هەر وەکوو مزرەق بە هەر مەرز و دیارێ خول دەخۆم |
بۆ تەمای ئاوی بەقا، دڵ کەوتە نێو زوڵماتەوە | دەستی من دامانی زولفت، پێم بڵێ بۆ کوێ بڕۆم؟ |
قووەتی قەلبم کە تۆی و قووتی ڕۆحم عیشقتە | بۆچ دەبێ باکم لە ماسیوا ببێ، خەم بۆ چی بخۆم؟ |
یۆسفی میسری ویلایەت! ئەی خەلیلی باغی قودس! | ناری نەمروودە دەروون بێ تۆ، دووچاوم بۆتە چۆم |
من بەسەر کەوتوومە بەر پێ، زولفی چەوگان بادەوە! | هەر لە تفڵی، من ئەسیری لوعبەتی چەوگان و گۆم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|