من لە چاوت چاوەکەم سەوداسەرم وەک پیاوی گێژ
Appearance
من لە چاوت چاوەکەم سەوداسەرم وەک پیاوی گێژ | مەست و مەخموورم نەدیوە خوێن خواری و خوێنڕێژ |
تیری برژانگ و برۆت کارێکی وایان کرد لە دڵ | هیچ دەمێ نایکەن بە دڵ سەد خەنجەر و شمشێری تێژ |
چاوەکەم مەعلووم ئەزانم چاوەکانت ئەمکوژن | تو خوا بیرە ئە سەر مەیتم بە ئەو حەق دارە بێژ |
کوشتەیی خۆمە شەهیدی عیشوەیی دیدە و برۆم | نایتێڵم بیبەیتە قەورا بێ لە قاپیما ببێژ |
وەختی ئەم ئەحەد نییە نە ئەلحەد دولبەرا وەک مینە جاف | بێرە سەر مەیتم عەزیزم تۆ لە جێی تەلقین و نوێژ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|