Jump to content

من لە دنیا غەمزەدەی حاڵی نزاری بولبولم

From Wikisource
من لە دنیا غەمزەدەی حاڵی نزاری بولبولم (1936)
by ئەدەب
310117من لە دنیا غەمزەدەی حاڵی نزاری بولبولم1936ئەدەب
من لە دنیا غەمزەدەی حاڵی نزاری بولبولم والەیی ناڵین و ناڵەی زارە زاری بولبولم
هەردوو هەمدەردین و هەردوو کوشتەیی تەنیا گوڵێک بۆیە ڕۆژ و شەو لە گوڵشەن، هەمجیواری بولبولم
ئەو: گوڵی چوو، من دڵم چوو، ئەو: بە بای دا؛ من: بە گوڵ ئەو: بە دەردی من دەناڵێ و من نزاری بولبولم
یا حەقیقی، یا مەجازیی، عیشق هەر یەک بادەیە گەر ئەمیش مەستم، هەر ئەو مەستی غەفاری بولبولم
تا سەحەر، ئەو: گوێی لە فەریادی جیهانسۆزی منە تا شەوێ من، هەمدەمی فەریادی زاری بولبولم
ئەو: بە ناڵەی زارەوە، ڕۆژانە دەمسازی منە من: بە ئاهی سەردەوە، شەو غەمگوساری بولبولم
گەرچی یەک دەرسە «ئەدەب» سەودای ئەمن و عەندەلیب موددەتێک ئەمما ئەمن، ئامۆژگاری بولبولم


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.