Jump to content

من خەیاڵم وەسڵ و تۆ فیکرت فیراق

From Wikisource
من خەیاڵم وەسڵ و تۆ فیکرت فیراق (1934)
by ناری
309440من خەیاڵم وەسڵ و تۆ فیکرت فیراق1934ناری
من خەیاڵم وەسڵ و تۆ فیکرت فیراق من بە تۆ موشتاق و تۆ بێ ئیشتیاق
چاوەکەم تا کەی لەگەڵ مەزڵوومی خۆت غوسسە پێدان و جەفا دان و نیفاق
تیری عیشق و چاوی مەستت کوشتمی ئەی خودا ڕەحمێ لە دەستی جووت و تاق
من بەبێ هیممەت مەزانە و بێ کەرەم سەهلە لای من بێ درۆ، تەکلیفی شاق
گەر دەمێ مەقسودی دڵ بێنیتە جێ پێت دەبەخشم موڵکی شامات و عێراق
وا لە کوورەی عیشقی تۆدا مورغی دڵ کەوتە سۆزە و ئاهـ و ناڵە و ئیحتیراق
دڵ بە لێوی مایلە و لێوی بە مەی من کە ساقیم ئێستە نِعمَ الأتِّفاق
قەسری دڵ وێران و بێ تەحسینە وەک مەعبەدی ڕووخاوی بێ میحراب و تاق
فیکری من ناگا بە وەسفی حوسنی تۆ گەر خەیاڵم بێ بە ڕەفڕەف یا بوراق
ناریا زادی سەفەر ئامادە کە ڕێگە تەی نابێ، بەبێ توێشە و تفاق


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.