Jump to content

من تەعەججوب دەکەم لە هیممەتی تۆ

From Wikisource
من تەعەججوب دەکەم لە هیممەتی تۆ (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309214من تەعەججوب دەکەم لە هیممەتی تۆ1945مەلا مارف کۆکەیی
من تەعەججوب دەکەم لە هیممەتی تۆ لە جەوانمەردی و فتووەتی تۆ
لە بوزورگی و بەخشش و کەرەمت سووڕەتی پاک و حوسنی سیرەتی تۆ
سامیعەی کەس نییە کە خاڵی بێ لە سەدایی عەتا و شۆهرەتی تۆ
فیلمەسەل میسلی خوانی یەغمایە سوفرەیی بێ‌بەها و میننەتی تۆ
بۆ دەبێ شاعیرێکی وەک ئێمە بێ‌بەش و بەهرە بێ لە نیعمەتی تۆ
من شتێکی وەها تەڵەب ناکەم خاریجی ئیقتیدار و قودرەتی تۆ
بارە ئاردێ بە وەزنی شەش پووتی لە گوڵی خەرمەنی موحیببەتی تۆ
زۆرە بۆ ئێمە، هیچ کەمی نابێ وەزن و میقدار و ماڵ و دەوڵەتی تۆ
شێعری بێ جایزە و سیلە و ئینعام زۆر بەعیدە لە زات و غیرەتی تۆ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.