من بۆ کەرکووک هاتووم، دەعوام هەیە، دەعوا ئەکەم
Appearance
من بۆ کەرکووک هاتووم، دەعوام هەیە، دەعوا ئەکەم | کێری چل تابووری کوردان بای ئەدەم، تێی ڕا ئەکەم |
کورد و عارەب، داودە فەحلن لە بۆ لێدان هەموو | فاڵی شێخژن گەرمە، فاڵی عالەمی پێ چا ئەکەم |
مەقسەدی چا کردنی بوو، ئیسمی یاشێخ جێی هەیە | حاکمی دوو سێ وجووهم، حوکمی لێ ئیجرا ئەکەم |
وەی بکەم کەرکووک بە جارێ ئافەرینتان پێ بکەم | بۆ چی وا عاجز نەبێ، وا چابوکی ڕیسوا ئەکەم |
گاسنی هەجووم لە وەردی شێخ ڕەزا مەعتەل بووە | نایبڕێ شوکری بە بیللا گاسنی پۆڵا ئەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|