من بۆت ئەنووسم بە دەرس بیخوێنە
Appearance
من بۆت ئەنووسم بە دەرس بیخوێنە | دەستێ کە حاکم بیبڕێ بێ خوێنە |
بەڵام ئەو دەستەی لەو هەڵدەبڕێ | حەق بێ! خوا نانی ئەویش ئەبڕێ |
خەڵک بۆیە ڕانی بە شوان ئەسپێرێ | کە لە گورگ و دز، پاسی بدێرێ |
گەر گورگ هات و مەڕێکی ڕفاند | ئەو گورگە قەدری شوانەکەی شکاند |
شوان ئەبێ سەگی گورگ خنکێنی بێ | خۆیشی گاڵۆکی سەرشکێنی بێ |
ئەوەی ماڵ بە زۆر لە خەڵک ئەسێنێ | خۆڵەمێشێکی لە جێ ئەمێنێ |
گڕی ئەو ئاگرە بە چاو دیارە | کەس باوەڕ ناکا هێشتا لەم شارە |
ورچ هات بە خۆیا و کەوتە چەپۆڵە | پشتی پڵنگی کرد بە کەمۆڵە |
کەس لەمە سەری لێ سووڕ نامێنێ | خوا تۆڵەی بزنی بێ شاخ ئەسێنێ |
بە «دیموقراتی» من ڕەنگم سوور بێ | خوا بکا پڵنگ و ورچم لێ دوور بێ |
پیشەی حوکمدار دڵنەواییە | لە سیاسەتدا «ئابی» داییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 725
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|