من ئەزانم سێبەری مەکتەب ئەساسی ژینمە
Appearance
من ئەزانم سێبەری مەکتەب ئەساسی ژینمە | حورمەتی خاکی وەتەن ڕوکن و حەساری دینمە |
تازە خەڵفێکم لە باخی مەکتەبا ئەشنێمەوە | باخەوانی من موعەللیم عیلم و فەن پەرژینمە |
کوردم و ئەولادی کوردم بیشمرم وەسیەت ئەکەم | پێم بڵێن ئەی کوردە هۆشت بێ لەجێی تەڵقینمە |
چاوەڕێی بەرزی وڵاتم سەرکەوێت و بەرکەوێ | بۆ ئەمە شەو تا بەیانی ئاهـ و ناڵە و شینمە |
حەز ئەکەم خاکی وڵاتم سەوز و پاراو بێ بە ئاو | شاهیدم لافاوی ئاوی چاوی پڕ ئەسرینمە |
من چ باکم باخی شاهی یا حەدیقەی گەورەیە | دڕک و داڵی هەرد و کێوم نێرگس و نەسرینمە |
گەر ئەپرسن شۆرەت و ناوم بڵێن «عەبدولکەریم» | بێچووە تووتنچی، نەوەی موفتی وەتەن پێنجوێنمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|