ملوێنکی گرێی دڵ
Appearance
وا سەرم دووبارە گەردولوول ئەکا بۆ دەردی سەر | لای نەدا تاوێ لەسەر دەردیسەری و گێژی خەتەر |
بۆ موقدەمەی خەیاڵی وەسڵی ڕۆحم دەر ئەکەم | عەزمی هێندە جەزمە حاکم، خۆی وەها بوو بە چەپەر |
نووکی موژگانی ئەمەندە خوێنی جەرگی چەشتووە | سڵ ئەکا ئەمڕۆ لە سووریی سوورهەڵاڵی بەر کەمەر |
جا، کە وا بوو هەر زەمانێ تیری عیشوەی خستە کار | دابڕەژین ئەشکی خوێنین، چاکە بۆ دەفعی زەرەر |
جوملە موستەغنی لە عیشقن، بۆیە گوێ نادەن بە خەم | نەرگس و سەرو و سنەوبەر، سۆسەن و نەسرینی تەڕ |
بەندی جەرگم بۆ دەزوو، عوقدەی دڵم بۆ دەنکەکەی | بۆ ژمارەی فیرقەتی دولبەر لە شەو هەر تا سەحەر |
قانعا گرپەی دڵت وا ئاگری بەر دا قەڵەم | دەردی دڵ ئەمجا بە چی ئیزهار ئەکەی خاکت بە سەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|