Jump to content

مستۆ، وادیارە، تۆش جل خوار ئەکەی

From Wikisource
مستۆ، وادیارە، تۆش جل خوار ئەکەی (1950)
by پیرەمێرد
305989مستۆ، وادیارە، تۆش جل خوار ئەکەی1950پیرەمێرد
مستۆ، وادیارە، تۆش جل خوار ئەکەی ئەستۆت ئەخورێ و مەیلی بار ئەکەی
نامە ئەنووسیت بە زبانی تورکی لە میللیەتدا مائل بە شرکی
ئێمە کە کوردین لە لامان وایە کوردی زبانێکە زۆر بێ هاوتایە
ناوی پێغەمبەر حەمەی ڕەسووڵە نوێژمان بە کوردی لای خوا قبوڵە
ئەگەر تەڵقینم بە کوردی نەدرێ گوێی لێ ناگرم با کفنم بدڕێ
گەر مەڕنەمووکەی عارەب لێم پرسێ وای تێ ئەخوڕم کە ئەو بترسێ
ئەمە دینمە و دینێکی بە حەق لەسەر پێستی خۆم ئەگەر بکرێم شەق
نووسیوتە گوایا وەزیفەم ماوە هەرچیمان کردووە هەر ناتەواوە
چیم کردووە ئیستا جارێ لە کوێمە؟ میللەت لەمەو دوا ئومێدی پێمە
سەیر کە بەهارم لێ بێ ئینشاڵڵا لە کوردستاندا بیکەم بە هەڵڵا
شمال و جنوب تێکەڵ کەم بە قین بلەرزێنمەوە گاکەی ژێر زەمین
بەیداغی کوردی بلەرێنمەوە ئیرسی ڕۆیوەکان بگەڕێنمەوە
سەلاحەدین و کەریم خانی زەند باباشەرەف خان شای کۆی دەماوەند
بێنە جموجووڵ ڕۆحیان شاد بێ پێی میللەتەکەم لە بەند ئازاد بێ
لە سەر هەر کێوێک شێرێ تێخوڕێ ناو جەرگی هەموو دوشمنان ببڕێ
ئەوجا سەربەستی بە ئێمە ئەدرێ خێر ئەوان بیدەن کەڵک ناگرێ
نامەوێ بیدەن، ئەبێ بیسێنم فکرم ئەمەیە هەتا ئەمێنم
هەزاری وەک من هەتا نەکوژرێ بە قەڵەم بە خوێن مەرسیەی نەنووسرێ
بەو خوێنەی خوێنی میللەت نەجۆشێ میللەت بۆ وەتەن سیا نەپۆشێ
کچانمان لە ژێر بەیداغی ڕەشدا چاو هەڵنەهێنن بە خوێنی گەشدا
تا خاکەکەمان بە خوێن نەشۆررێ ئیمان بە سکەی ڕووپیە نەگۆڕرێ
تەشەببوساتی من تەواو نابێ موتڵەق ئەم ئیشە هەر ئەبێ وا بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).