مزی بێگانە
Appearance
خوا دەیزانێ ڕۆڵە دەردەداری حاڵ و باڵی تۆم | ئەبەد نایێتە بیرم زەڕەیێ تەدبیری ماڵی خۆم |
کز و مات و مەلوول و سەر فرۆ و حەیران و سەرگەردان | لە دەردی تۆیە لاوازم پەرێشانم قەدم بوو کۆم |
بەدەس بەدخواهەکانی بێ فەڕی خۆمانەوە سووتام | نیشانگای ئیفتیرا وو غەیبەتم هیچە دژوون و لۆم |
لە بیری کاروباری تۆ پەشێو و مات و داماوم | پەرێشانم وەکو تۆ، چۆن پەرێشانی بەنێزەی ڕۆم |
نەتیجەی خزمەتی بێگانە وایە ئاخری دیتت | مزی بێگانە وایە خۆت بسووتێنی ئەگەر وەک مۆم |
برا ئەو زوڵمە بێ ئەندازەیەی دوژمن کە کردی لێت | ئەگەر سەد یەک ئەوەش کەی لێت قبووڵ ناکا خەڕات و دۆم |
خوایە تورکی بەدبینی دڕندە مەحوی بەڕکەی | بکەی جێ شارەکانیان بۆ ئێمە باغات و شۆم و تۆم |
مەڵێ کوردە ئەسیری غافڵە لەم ڕۆژە تاڵەی من | خودا دەیزانێ ڕۆڵە، دەردەداری حاڵ و باڵی تۆم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|