مزگەوتی خورماڵ
Appearance
چوومە مزگەوتی خورماڵ بە گریان | ئاخ ڕۆژی ڕەش و وێران و عوریان |
تەهلیلە بووە بە چەکە و کەوان | ڕێزی بەستووە ئەسپێی مریدان |
هەر ماڵی خوایە و ئەبرێ بە تاڵان | |
*** | |
ئاساری کۆنی ئیسلام ڕووخاوە | بە جاڵجاڵۆکە مینبەر تەنراوە |
ئیمامی میحراب کوولەکەی ئاوە | پێخەفی کۆنی تیا هەڵچنراوە |
خەڵک لەبەر بێگار هاتوونە ئامان | |
*** | |
دەوری ئەسحابان سێ مزگەوت کران | یەکێک لە «نگڵ» دووەم لە «کرمان» |
سێهەم لە خورماڵ سەرچاوەی کوردان | هەر سێ ئاساری ئەوڵای هۆمەران |
ئاساری فەخرە بۆ دەوری ئەوان | |
*** | |
سوڵتان سەلیم گۆی شاهی بردەوە | قوببە و منارەی تازە کردەوە |
قەڵایەکی کرد بەو سەرگردەوە | سەربەرزیی خستە قەومی کوردەوە |
شێخ بوو بە وارس بۆ موڵکی ئەوان | |
*** | |
کە شێخان تۆبەی مرید دائەدەن | ئەڵێن «دەستزەنی» ماڵی کەس مەکەن |
بەڵام کە خۆیان مرید ڕووت ئەکەن | مەکەیان بۆ نییە سواڵکەری «مەککەن» |
موڵکی خوا و سوڵتان کەوتە دەست ئەوان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|