مرشیە بنت ملا صدیق رئیس محکمە کرکوک
Appearance
گوڵی نازە لە گوڵزاری بەهارا | لەناکاو هەڵوەری لەم نەوبەهارە |
دەسی قودرەت، گوڵی هەڵکەن لە چەمەن | ئەلەم گوڵزارە دەستی هەر لە کارە |
گوڵی شیرین و شۆخی سەعدییە ناو | نەبوو بۆ دەردی بێ دەرمانی چارە |
لە داخی دەستە خوشکانی پەرێشان | لە زانستی گرین و شین و زارە |
چەمی باڵای ڕەئیسی بابی بۆ ئەو | تەپی پشتی کەس و خزمی لەقارە |
لەکانا خۆزگە گێتی هەر نەبایە | کە بۆ مردن نەبایە لەم دیارە |
لە تەئریخی چووە بۆ باغی فیردەوس | بەئەو پیرۆزە ئەم کۆچ و هەوارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|