مایەی نۆماڵیم کەرێکی دێز بوو
Appearance
مایەی نۆماڵیم کەرێکی دێز بوو | چاپۆک و وریا گەلێ بە هێز بوو |
هەربەناو کەر بوو ڕەوت و ڕەفتار خۆش | عەقڵی زیاتر بوو لە بەعزی بێهۆش |
چونکە ئەو کەرە چوست و چالاک بوو | دێزێکی پەسەند دەس و چاو پاک بوو |
خزمەتم ئەکرد بە ڕۆژ و بە شەو | نەمئەدا بە سەد ئێستری خۆشرەو |
عەجەب شێرێ بوو بۆ ڕێگە و سەفەر | لە دەشت کەژدا چوست و هەڵمەتبەر |
*** | |
کاتێکم زانی خەبەریان هێنا | قاچی کەرە دێز لە بنا شکا |
کە دیم کەرە دێز شل و شێواو بوو | سەبرم لێبڕا چاوم لێڵاو بوو |
هاتمە گوفتار لە ڕووی قار و قین | ئەمە چ کەسە لە ڕووی سەرزەمین |
کێ وا جەسوورە ساحێب زۆر و سام | قاچی ئەم کەرەی جیا کرد لە ئەندام؟ |
شەرتە هەقی خۆم، بۆخۆم بسێنم | ڕیشەکێشی کەم جەرگی دەربێنم |
*** | |
زانی غەزەبناک دڵم بە جۆشە | بۆ قەساسی ئەو دڵ بە خرۆشە |
بە ڕەسم و تەعزیم هاتە پێشەوە | وتەی شیرین مەعنا کێشەوە |
وتی غەم مەخۆ مەکێشە ئازار | هەقم بسێنی ڕەحیم و غەفار |
ئەم ئیشە ئیشی - - - - - | ئیشی شێخ ڕەشید کە خزمی خۆتە |
*** | |
وەرنە کەسی تر چ حەدی هەیە | تەجاوز بکا بەم دەرەجەیە |
منیش ئومێد و ڕەجام وەهایە | بۆ قەساسی من مەسڵەحەت بوایە |
وتم کەر دێز قسەت مەقبوولە | قەناعەت ئەکەم لە لام مەعقولە |
ئەمن خۆش ئەبم ساڵح خۆش نابێ | بەم مەسڵەحەتە قەت ڕازی نابێ |
گەرچی خزمیشین عەفویان ناکا | خوێنی کەرە دێز تاقیق گوم ناکا |
*** | |
ساحێب تفەنگ و دەمانچە و تیرە | ژێرەوژوور ئەکا خاکی فەقیرە |
مەعلوم دیارە لە لام ڕۆشنە | خوێنی کەرە دێز دەبێ بە فیتنە |
هاتەوە گوفتار بە داد و ئامان | وتی «سەید ئەحمەد» دەسم بە دامان |
من قاچم شکاو حاڵم بێفەڕە | مەڵێن کەرە دێز هەر مایەی شەڕە |
*** | |
لە حقوقی من گەردن ئازابن | مەحفوز لە فیتنە و بەڵای خودا بن |
تۆش ئەگەر مەردی مەردی بنوێنە | ساڵح ڕازی کە دڵی مەشکێنە |
ئەمن بە قسەی ئەو کەری فەقیر | چوومە لای ساڵح بە فیکر و تەدبیر |
وتم براکەم بە نەسسی خەبەر | هەر کەس ئیسلام بێ بەڵای دێتە سەر |
*** | |
ئیستاش کەرە دێز قاچی شکاوە | ئەڵبەت خوداوەند ئەوەندەی داوە |
هەرچەند قاتیلی «شێخ ڕەشید» بووە | ئەمری خودایە و ئەو سەبەب بووە |
ئەبێ سابیر بین قەناعەت بکەین | کاری خودایە کەس عاجز نەکەین |
وتی: چی بڵێم قسەم نەماوە | پەتی «تەمورم» یەکجار بڕاوە |
*** | |
ئەهلی فەقیرە سیغار و کیبار | ئەمکردن بە پەند واتەی ڕۆژگار |
لە حقوقی خۆم سەرفی نەزەر بێ | گەردن ئازا بن گەر هەزار کەر بێ |
کەرە دێز چونکە لەفزی شیرین بوو | لە بۆ دوژمنان مایەی خۆشبین بوو |
*** | |
کەرە دێزم ڕۆ کەرە دێزم ڕۆ | موتیعی فەرمان هیچ نەڕێژم ڕو |
کاسبی فەقیر هیچ نەزانم ڕۆ | سابیر و شکور بێ کاو دانم ڕۆ |
ئازا و گورجۆگۆڵ ڕێی کاروانم ڕۆ | شێری مەیدانی گشت کەرانم ڕۆ |
*** | |
هەتا تۆ مابووی هیچ باکم نەبوو | غەم و غائیلەی خۆراکم نەبوو |
کەرە دێزم بوو، بۆ ئەخزی مەعاش | هەر کەرە دێز بوو بۆ کاروان و ئاش |
ئێستا تۆ ڕۆییت باڵت شکانم | سەر و ژێرت کرد باری ژیانم |
دوعایە ئەکەم ڕەببی گیرا بێ | سەبەبکارەکەت غەرقی بەڵا بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|