Jump to content

ماهڕوو دەرکەوت و خورشیدی جیهان کەوتە کزی

From Wikisource
ماهڕوو دەرکەوت و خورشیدی جیهان کەوتە کزی (1969)
by سابیری
306636ماهڕوو دەرکەوت و خورشیدی جیهان کەوتە کزی1969سابیری
ماهڕوو دەرکەوت و خورشیدی جیهان کەوتە کزی شەکەر و هەنگوین لە حەسرەت لێوی دوو لێویان گەزی
تیغی ئەبرۆی ڕۆستەم و بەهرامی عاجز کردووە تیری غەمزەی چاوی دی، سەعدی بنی وەقاس بەزی
کێ بوو وا ئەمشەو جیهان یەکسەر بە ماهی ڕوومەتی عاسی و مەعسووم هەموو مانەندی کەتان داڕزی
زوشت و ناشیرینە بۆ پاشای عالەم جەردەیی تۆ کە سوڵتانی جیهانی حەیفە بۆ تۆ شەودزی
شەو کە سوڵتانی خەیاڵت هاتە سەر ئیقلیمی دڵ پاڵەوانی لەشکری بێگانە پشتی دابەزی
پیاوی چاکی خزمەتی خەڵکی ئەکەی بۆ ئافەرین تا بڵێی زۆر موکریم و چالاک و چوست و گوربزی
تا جەوانی و تاقەتت بوو مەیلی دەروێشیت نەبوو ئێستە وا پیر و لەڕی بۆ زیکر و تاعەت عاجیزی
وەک پەمۆ بەرگی هەموو عالەم بە خاسییەت بکە قەتعی ڕێگە و دامەنی خەڵکی مەکە وەک داری زی
سابیری تاکەی لە نەزم و شاعیری واز نایەنی ڕووت لە ئاوایی نییە دائیم لە چۆڵ و کەڵبەزی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).