مانگ و کوردستان
Appearance
ئەی مانگ تۆ بی و گەورەییی یەزدان | تو شەوقی جوانی و گۆنا بێگەردان |
تو شێوەی جوانیت کە لەسەر کەلی | ڕوون ئەکەیتەوە دڵی پڕدەردان |
وا ئێستا بەرامبەرم ئەدرەوشێی | لەسەر کام جێگای لە ناوچەی کوردان؟ |
کام ڕێگات کردووە بە ڕێ ڕەوتی خۆت | کام جێ یارتە لە شوێن و هەردان؟ |
کەوا لە شەوقی چواردەییت ئەخا | ئەتهێنێتە ڕیز لاواز و زەردان |
گشت ڕۆژێ بەرەو کەمی ئەنوێنی | هەتا وێڵ ئەبی وێنەی سەرگەردان |
بە وێنەی دەزوو باریک ئەبی ڕووت | چاو ئەگێڕن بۆت لەجێی بڵندان |
کەس بەدیت ناکات چونکە تواوەی | نەتماوە شەوقی گڕ لە دڵ بەردان |
ئەویش دیارییە وێنەیەکی جوان | لە کوردستان شوێنی نەبەردان |
وەها خستوێتی بەبێ پەلوپۆ | ئەوساش بەتەمای بچیەوە سەردان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|